خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌م شێوه‌یه مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌كات
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
	
خانمه پزیشكێكی ڕوسی له بواری نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله" ئانا كۆرۆبكینا" باس له‌وه ده‌كات كه زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو له یه‌ك كاتدا هاوشێوه‌ی نه‌خواردنه‌وه‌ی زیانی هه‌یه و هۆكاری ژه‌هراوی بوونه به ئاوه‌كه.
	
ئه‌م خانمه پزیشكه باس له‌وه ده‌كات كه زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو له یه‌ك كاتدا زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و ڕێژه‌ی ئهلیكتۆرنهكانی ناو له‌ش داده‌به‌زێنێت و جوڵه‌ی مادده كانزاییه‌كان له خانه‌كانی له‌ش و ده‌رچوونی ده‌رئه‌نجامی زینده‌چالاكیه‌كان ئاسته‌م ده‌بوو.
	
دكتۆره كۆرۆبكینا باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌هۆی زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌وه ئاستی سۆدیۆم له خوێندا داده‌به‌زێت و ئاستی شله‌مه‌نیه‌كانی ناو له‌ش هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ئه‌گه‌ر به یه‌كجار بڕێكی زۆر ئاو بخۆیته‌وه ئه‌وه شله له ده‌ره‌وه‌ی ملوله‌كانی خوێن كۆده‌بێته‌وه  هۆكاره بۆ دڵتێكهه‌ڵاتن و ناهاوسه‌نگی و ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كان.
	
وه‌رزشوانه‌كان به‌شێن له‌و كه‌سانه‌ی له‌پڕێكدا بڕێكی زۆر ئاو ده‌خۆنه‌وه و ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌هۆی دوباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ زۆر ده‌بێت.
	
 
        
        PM:05:28:10/04/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3844
 جار خوێنراوهتهوه