5 نیشانه له توشبوون به شێرپه‌نجه ئاگادارت ده‌كاته‌وه 
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له قۆناغێكی زودا كارێكی ئاسان نییه چونكه به‌گشتی نیشانه‌كانی گرفتی زۆر گه‌وه‌ره بۆ نه‌خۆشه‌كه دروست ناكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤ پێ نازانێت و پشت گوێی ده‌خات.
	
پێگه‌ی Express بابه‌تێكی پزیشكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتوه كه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نیشانه‌ی توشبونه به شێرپه‌نجه به‌ڵام مرۆڤ پشتگوێی ده‌خات و پێ نازانێت.
	
ئه‌مانه‌ش 5 باوترین نیشانه‌ن هه‌ركات هه‌ستت پێكرد پشت گوێی مه‌خه:
	
1- قورس بوونی قوتدانی خۆراك ئه‌مه نیشانه‌ی توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك 
2- داكه‌وتنی پێڵوی چاو نیشانه‌ی هه‌بوونی وه‌ره‌مه له سییه‌كاندا
3- كۆكه‌ی بێ هۆكار و تێكچونی ده‌نگ ئاماژه‌یه بۆ شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ
4- ئاوسانی سك و نه‌نیشتنه‌وه‌ی نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دانه 
5- تۆخ بوونی ڕه‌نگی میز نیشانه‌ی شێرپجهی په‌نكریاسه و سووربوونی ڕه‌نگی میز شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌یه یان میزه‌ڵدانه یان پرۆستاته
 
        
        AM:11:04:24/02/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									7672
 جار خوێنراوهتهوه