زیانهكانی گازی فرمێسک ڕێژ
وێستگە ستایل-
گازی فرمێسک ڕێژ کۆمەڵێک ماددەی کیمیایین کە کاریگەری لەسەر چاو و پێست و کۆئەندامی هەرس و هەناسە دروستدەکات. هەرچەندە بە گاز ناسراوە بەڵام گاز نییە پاودەرە. باوترینیان کە زۆر بەکاردێت ناوی 2-chlorobenzalmalononittrile ە، هیدیکەش هەن، دكتۆر ئهبوبهكر پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو لهم بابهتهدا زیانهكانی ئهم گازه لهسهر تهندروستی ڕوون دهكاتهوه.
کاریگەریەکانی گازی فرمێسکڕێژ لەسەر جەستەی مرۆڤ:
بەرکەوتن لەگەڵ ئەو پاودەرە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار بەهۆی چاڵاکبوونی هەستەوەری ئازار لەکاتی بەرکەوتن لەگەڵ گازی فرمێسکڕێژ.
کاریگەریەکانی دەوەستێتە سەر:
1- لە شوێنی داخراو یان کراوە بیت.
2- بڕی بەکارهێنراو.
3- نزیکی لەسەرچاوەکەی.
4- هەبوونی هەندێک نەخۆشی.
زۆربەی ئەوانەی بەرکەوتنیان دەبێت لەگەڵ ئەو گازە لە ماوەی کەمتر لە نیو كاتژمێرباش دەبن، بەڵام حالەتی مردن و کاریگەری درێژخایەنیش تۆمارکراون، بە نزیکەی لەهەر ١٥ کەس، کەسێک نیشانەکانی بە توندی تێدا دەردەکەوێت.
ڕاستەوخۆ دوای بەرکەوتن بە گازەکە ئەمانە ڕوودەدەن:
1- چاوئاوکردن.
2- چاوداخسنی خۆنەویستانەی چاو.
3- خورانی چاو.
4- سووتانەوە.
5- کوێربوونی کاتیی.
6- لێلبوونی بینین.
7-سووتانی کیمیایی.
بەرکەوتنی توند و درێژخایەن لەوانەیە ببێتە هۆی:
1- کوێربوون.
2- خوێنبەربوون.
3- تێکچوونی دەمار.
4- ئاوی سپی.
5- برینداربوونی گلێنەی چاو.
کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسە کۆئەندامی هەرس:
1-خنکان.
2- سووتاونەوەو خورانی لووتو گەروو.
3-هەناسەتەنگی.
4- کۆكە.
5- ئاوکردنی دەم.
6- توندبوونی سنگ.
7- هێلنجدان.
8-ڕشانەوە و سکچوون.
9-لەکارکەوتنی کۆئەندامی هەناسە.
لەپێستدا دەبێتە هۆی خوران و سووربوونەوە و ههستیاری و سووتانی کیمیایی.
چارەسەر :
گازی فرمێسکڕێژ ئەنتی دۆتی نییە بۆیە چارەسەر بە جارەسەرکردنی نیشانەکان دەبێت، دوورکەوتنەوە لە شوێنی سەرچاوەی گازەکە و چوون بۆ شوێنێکی پاک. پاودەرەکە قورسە و دەکەوێتە سەر زەوی بۆیە باشترە ئەگەر بکرێت:
1- بچۆرە شوێنی بەرز.
2- چاوت بە بڕێکی زۆر لە ئاوی ڕۆیشتوو بشۆ.
3- لەکاتی تووندی نیشانەکان دەبێت لە نەخۆشخانە چارەسەر وەرگری.
PM:05:01:12/12/2020
ئهم بابهته 2612
جار خوێنراوهتهوه