جۆره‌كانی چاوکزی (کەموکورتی لە بینایی)
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
بە شێوەیەکی گشتی چوار جۆر چاوکزی هەیە كه هه‌ریه‌كه‌یان له ته‌مه‌نێكدا ده‌رده‌كه‌وێت و له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ماکۆک محمد پزیشکی نەشتەگەری و نەخۆشییەکانی چاو جۆره‌كانی لاوازی و كزی چاوه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه.
	
1- چاوکزی بۆ دوور (نزیکبینی) (myopia): کەسی توشبوو شتەکان لە دوورەوە بە تەڵخی دەبینێت.
	
2- چاوکزی بۆ نزیک (دووربینی) (hyperopia): کەسی توشبوو شتەکان لە نزیکەوە بە تەڵخی دەبینێت، زۆر جار بۆ دووریش هەر بینایی تەڵخە.
	
3- لاربینی (ئەستیگماتیزم) (astigmatism): کەسی توشبوو شتەکان بە خواروخێچی و لێڵی دەبینێت.
	
4- چاوکزی تەمەن (presbyopia): کەسی توشبوو بۆ نزیک چاوی کزە، واتە لە کاتی خوێندنەوە و سەیرکردنی هەر شتێکی نزیک بینایی لێڵ دەبێت و حەزدەکات دووری بخاتەوە. لە تەمەنی چل ساڵی بۆ سەرەوە دەست پێدەکات.
	
تێبینی : لێڵبو‌ونی بینایی بەهۆی نەخۆشییەوە: واتە کێشە لە کەموکورتی شکاندنەوەی ڕوناکیدا نیە، بەڵکو تەمێک لەسەر بینایی درووست دەبێت، ئەمەش چەندین هۆکاری هەیە، وەکو: نەخۆشی گلێنەی چاو، تانە، ئاوی سپی و ئاوی ڕەش، نەخۆشییەکانی تۆڕە و دەماری چاو، بەرکەوتنی زەبر، وە چەندین هۆکاری تر.
 
        
        PM:12:11:21/09/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									7060
 جار خوێنراوهتهوه