جهڵتهی مێشک نیشانه و هۆكار و چارهسهر
وێستگە ستایل-
سهكتهی مێشك واتا گیران یاخود خوێن بەربوون لە یەکێک لە بۆریەکانی خوێنی ناو کەلەسەر کە بە گشتی بە جەڵدەی مێشک ناسراوە لەناو خەڵکدا زۆربەی جار بەشێوەی ووشک بوون یاخود لاواز بوونی لایەکی لەش وەیان قورس بوونی زمان و قسە تێکەڵ کردن بەدیاردەکەوێت دكتۆر هەرێم کریم احمد پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە لهم بابهتهدا ووردهكاری نیشانه و هۆكار و چۆنیهتی چارهسهری ئهم حاڵهته باس دهكات .
سهكتهی مێشك حاڵەتێکی کوتوپڕی بەربڵاوە بە سێیەم ھۆکاری مردن دادەنرێت لەدوای نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجەوە و بە سەرەکترین ھۆکاری پەککەوتنی مرۆڤ دادەنرێت، ساڵانە ١٨٠ بۆ ٣٠٠ کەس لە ھەر ١٠٠ ھەزار کەسێک تووشی جۆرێک لە سەکتەی مێشک دەبێت لە جیھاندا،و لە ٨٥٪ حاڵەتەکان بەھۆی گیران و لە ١٥٪ بەھۆی خوێن بەربوونەوە ( تەقین ) دەبێت لە خوێنبەرەکانی ناو کەلەسەر . (زیاتر لە ٩٩٪ لە خوێنبەرەکان و کەمتر لە ١٪ لە خوێنھێنەرەکاندا ڕوودەدات).
دەرکەوتە و نیشانەکانی بەرکەوتنی مێشک (جەڵتە):
-لاواز بوون و نەجوڵانی لایەکی لەش
- زمان قورس بوون و قسە بزڕکاندن
- لە دەست دانی بینین بەتایبەتی یەک چاو
- ڕەتەڵ بردن و تێکچوونی هاوسهنگی لهش
- سەریەشەی توند وڕشانەوە زیاتر لە جۆری خوێن بەربووندا ھەیە
- خواربوونی لا دەم و چاو
- پەرکەم و بووانەوە
- سەرگێژخواردن و سڕبوونی پەلەکان
-لە ھۆش خۆ چوون بەتایبەت ئەگەر بەھۆی خوێن بەربوونەوە بێت یاخود جەڵدەکە بدات لە ڕەگی مێشک .
-ھۆکارهكانی جەڵدەی مێشک:
نەگۆڕەکان:
-تەمەن لەگەڵ سەرکەوتنی تەمەن ئەگەری سەکتەی مێشک زیاد دەکات
-ڕەگەز لە پیاواندا زیاترە
-ڕەچەڵەک وەک ئەفریقی- کاربی » ئاسیایی » ئەروپی
-بۆماوەیی
-پێشینەی نەخۆشی وەک جەڵتەی دڵ و نەخۆشی بۆریەکانی خوێنی پەلەکان
-نەخۆشی سکڵ سێڵ و بەرزی فایبرۆنۆجین
گۆڕاوەکان :
-بەرزە پەستانی خوێن
-جگەرە کێشان
-بەرزی چەورییەکانی خوێن
-نەخۆشی شەکرە
-قەڵەوی
-نەخۆشیەکانی دڵ وەک سستبوونی دڵ و ھەوکردنی زمانەکانی دڵ
-زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوەی مەشروبات
-بەکارھێنانی ھەندێ دەرمان وەک حەپی مەنع و ھۆرمۆنان
-زیادبوونی ڕێژەی خوێن و خەستبوونەوەی.
سەرچاوەی خوێنە مەییووەکە لە سەکتەی جۆری گیرانی خوێنبەرەکان :
- بە شێوەیەکی سەرەکی بەھۆی تەسکبوونەوە و کلس کردنی شا خوێنبەر و خوێنبەری بنا گوێ دەبێت
- ٢٠٪ لە دڵەوە دەبێت
- ٢٠٪ بەھۆی دروست بوونی خوێنی مەیوو لەناو خودی بۆریەکانی ناو کەلەسەر دەبێت
- ٥٪ بەھۆی ھەندێ ھۆکاری ناباو وە دەبێت وەک ھەوکردنی زمانەکانی دڵ و vascullitis and cerebral venou thrombosis
- زۆرجاریش سەرچاوەکەی نەزانراوە (٢٠٪ بۆ ٤٠٪ ) cryptogenic stroke .
ھۆکارەکانی خوێن بەربوون ( تەقینی خوێنبەر ):
- تەمەن
- بەرزە پەستانی خوێن
- بەرزی چەوریەکانی خوێن
- ھەندێ نەخۆشی وەک amyloid angiopathy
- بەکارھێنانی درمانی خوێن تەڕکەروە و ھەندێ نەخۆشی خوێن
- ناڕێکی لە دروست بوونی بۆریەکانی خوێندا و بوونی کیسی خوێنی
- بەکارھێنانی ئەلکھول و کۆکاین ھتد
چارەسەر:
- دەست و برد گەشتنە یەکەی فریاکەوتنی ھەناوی و داخڵ بوون لە نەخۆشخانە و یەکەی سەکتەی مێشک
- یوێنەی تیشکی تەنووری کەللە سەر و شیکاری پێویستی خوێن و ھێڵکاری دڵ
- ڕاگرتنی نیشانە ژیانیەکان بە جێگیری وەک پەستانی خوێن و لێدانەکانی دڵ و ئۆکسجین و پلەی گەرمی لەش
- چارەسەری سروشتی و دەست کردن بە ڕاھێنانەوە ، دانانی سۆندەی معیدە بۆ ئەو نەخۆشانەی توانای قووتدانیان نەماوە
- پێدانی حەپی ئەسپرین بۆ کەسانی سەکتەی خوێن مەین و ھەندێ جار دەرزی خوێن ڕوونکەرەوە ئەگەر نەخۆشەکە لە کەمتر لە ٤ کاتژمێر و نیوی یەکەمی سەکتەکەدا بێت( rt-PA ).
- نەشتەرگەری کەلەسەر لە بوونی خوێن بەربوونێکی زۆر و بەرزبونەوەی پەستانی ناو کەلەسەر یاخود خوێن بەربوون بۆ ناو پەردەکانی مێشک.
چارەنووسی سەکتە :
- لە ٢٠٪ توشبووانی جەڵدەی مێشک لە مانگی یەکەمی نەخۆشیەکەدا گیان لە دەست دەدەن و نیوەی ئەوانەش كە دەمێنەوە لایەكی لەشیان بە زەعیفی یاخود نەجوڵاوی دەمێنێتەوە واتا دەکەونە سەرجێ یان پێویستیان بە ھاوکاری کەسانی تر دەبێت بۆ بەئەنجام گەیاندنی چالاکی ڕۆژانەیان.
- ئەگەری دووبارە بوونەوەی سەکتە مێشک ٥-١٠٪ لە ھەفتەی یەکەمی دوای سەکتەکە و ١٥٪ لە ساڵی یەکەم و ٥٪ بۆ ساڵانی دواتر.
ڕێگری و خۆپاراستن :
گرنگ ترین ھەنگاو دوور بوون و چارەسەرکردنی ھۆکارە مەترسی دارەکانە کە لەسەروە باسمان کرادووە وەک
- کۆنتڕۆڵکردنی زەخت و شەکرە
دوور بوون لە قەڵەوی و زیادەکێشی
- خواردنی زیاتری سەوزە و میوە و دانەوێڵە کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ
- وازھێنان لە جگەرەکێشان و زیادڕەوی لە خواردنەوەی مەشروبات
- كردنی وەزرشێکی مامناوەند بە شێوەیەکی مامناوەند وەک ڕاکردنی لەسەرخۆ و پاسکیلسواری
- دوورکەوتنەوەی لە خواردنی چەور و سورەکراوە و سوێر بۆ کەمتر لە ٥ مگم خوێ لە ڕۆژێکدا وایا کەوچکە چایەک
- بەکارھێنانی دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشی و تێکچوونی کارەبایی دڵ و زمانەکانی دڵ
- ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ و کردنی پشکنینی پێویست و گشتی بەشێوەی ناوبهناو
AM:10:03:03/07/2019
ئهم بابهته 77872
جار خوێنراوهتهوه