فەلەکناسان دوورترین کوایزەری ناسراو لە قۆناغە سەرەتاییەکانی گەردووندا دەدۆزنەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
فەلەکناسان توانیان دوورترین کوایزەری ناسراو دەستنیشان بکەن، کە دەرفەتێکی ناوازە دەڕەخسێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە گەردوون لە قۆناغە هەرە سەرەتاییەکانیدا، واتە نزیکەی ٦٣٠ ملیۆن ساڵ دوای تەقینەوە گەورەکە.
ئەم تەنە ئاسمانییە کە ناوی "دون ئۆنگاسا"ی (Dún Aonghasa) لێنراوە، بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی "یوکلید"ی سەر بە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپاوە دۆزرایەوە، دواتر چاودێرییەکانی تەلەسکۆپە زەمینییە بەهێزەکان و تەلەسکۆپی جەیمس وێب پشتڕاستیان کردەوە کە بارستایی کونە ڕەشەکەی ناوەندەکەی نزیکەی ٣٦٠ ملیۆن جار لە خۆر گەورەترە. ئەم دۆزینەوەیە تەمەنی کوایزەرە ناسراوەکان بە نزیکەی ٤٠ ملیۆن ساڵی دیکە دەباتە قووڵایی ڕابردووەوە و پرسیاری گرنگ دەوروژێنێت لەسەر چۆنیەتی گەشەکردنی خێرای کونە ڕەشە زەبەلاحەکان لە سەرەتای تەمەنی گەردووندا، هەروەها زانایان پێیان وایە چاودێریکردنی زیاتر ڕەنگە تەنی کۆنتر ئاشکرا بکات و زانیاری نوێ لەسەر دروستبوونی یەکەم گەلەستێرەکان بخاتە ڕوو.
ئاژانسی ڕۆیتەرز
PM:08:18:24/11/2026