‌کەشتیی ڤۆیەجەر 1ی ناسا گەیشتە دووریی مێژوویی یەک ڕۆژی تیشکی

وێستگە ستایل-

کەشتیی ڤۆیەجەر 1ی ناسا گەیشتە دووریی مێژوویی یەک ڕۆژی تیشکی


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


کەشتیی ئاسمانیی ڤۆیەجەر 1ی سەر بە ئاژانسی ناسا گەیشتە دوورییەکی پێوانەیی کە دەکاتە یەک ڕۆژی تیشکی لە زەوییەوە.


لە ئێستادا کەشتییەکە نزیکەی 16.1 ملیار میل لە هەسارەی زەوییەوە دوورە.


ناسا هەژماری کردووە کە کەشتییەکە لە کاتژمێر 5:16ی بەیانی بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا لە ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمدا گەیشتووەتە ئەم خاڵە وەرچەرخانە.


ڤۆیەجەر 1 کە لە ساڵی 1977 هەڵدرا، تا ئێستاش بەردەوامە لە کۆکردنەوەی پێوانە زانستییەکان لە بۆشایی نێوان ئەستێرەکاندا.


ئەم دەستکەوتە ساتێکی مێژووییە لە نزیکەی 50 ساڵ گەڕان و پشکنینی بۆشایی ئاسماندا.


ڕۆیتەرز، 18ی تشرینی دووەمی 2026.


PM:10:45:18/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل