ناسا وێنەیەکی دەگمەن لە شاردنەوەی هەسارەی کەیوان لە پشت مانگ بڵاودەکاتەوە
وێستگە ستایل-
ناسا وێنەیەکی دەگمەن لە شاردنەوەی هەسارەی کەیوان لە پشت مانگ بڵاودەکاتەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئاژانسی بۆشاییگەریی ناسا وێنەیەکی گەردوونیی سەرنجڕاکێشی لە بەشی "وێنەی گەردوونیی ڕۆژ"دا لە ١٠ی تشرینی دووەم بڵاوکردەوە، کە تێیدا هەسارەی کەیوان (زوحەل) لە پشت مانگی زەوییەوە دیار نامێنێت.
ئەم دیاردەیە لە ڕووی زانستییەوە بە شاردنەوە (Occultation) ناسراوە، و کاتێک ڕوودەدات کە مانگ ڕێک دەکەوێتە نێوان بینەرێک لەسەر زەوی و تەنێکی گەردوونیی
دوورتر، بەمەش بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگری لە بینینی دەکات.
وێنە ناوازەکە لە شاری ساردینیای ئیتاڵیا لە دوای ئاوابوونی خۆر لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ گیراوە؛ ناسا ڕوونکردنەوەی داوە کە وێنەکە لە تێکەڵکردنی سێ وێنەی جیاواز بە
کاتی تیشکدانی جیاواز پێکهاتووە تاوەکو ڕووناکیی توندی ڕووی مانگ و هەسارە دوورەکە بە ڕوونی دەربکەون، هەروەها تەنە ڕووناکەکەی نزیک کەیوان لە وێنەکەدا بریتییە لە ئەستێرەی "85 Aquarii" نەک یەکێک لە مانگەکانی کەیوان.
ئەم ڕووداوە گەردوونییە گۆڕانی بەردەوامی شوێنی تەنە ئاسمانییەکان دەردەخات و دەرفەتێکی فێرکارییە بۆ لێکۆڵینەوە لە جووڵەی هەسارەکان، تەکنیکەکانی چاودێری و ئەندازەی کۆمەڵەی خۆر.
ناسا ئاماژەی بەوە کردووە کە جاری داهاتوو کە مانگ بە بەردەم کەیواندا تێپەڕێت و لە شوێنێکی زەوییەوە بەم شێوەیە ببینرێت، لە ساڵی ٢٠٣١دا دەبێت.
ئاژانسی بۆشاییگەریی ناسا (NASA)
PM:11:45:10/11/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه