‌ناسا پێشبڕکێیەکی خوێندکاری بە بەهای یەک ملیۆن دۆلار بۆ دیزاینکردنی تەکنەلۆژیای بنکەی داهاتووی مانگ ڕادەگەیەنێت

وێستگە ستایل-

ناسا پێشبڕکێیەکی خوێندکاری بە بەهای یەک ملیۆن دۆلار بۆ دیزاینکردنی تەکنەلۆژیای بنکەی داهاتووی مانگ ڕادەگەیەنێت


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ئاژانسی ناسا لە ڕێگەی پێشبڕکێی نوێی خوێندکاران بۆ بنکەی مانگەوە دەرفەتێکی زانستی و ئەندازیاریی نێودەوڵەتی بۆ داهێنانی خوێندکاران ڕاگەیاندووە، کە خەڵاتەکەی یەک ملیۆن دۆلارە.


پێشبڕکێکە بانگهێشتی تیمە شایستەکانی خوێندکارانی ئامادەیی و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای ئەمریکا دەکات بۆ پەرەپێدانی بیرۆکەی کرداری بۆ نیشتەجێبوونی داهاتوو لەسەر مانگ.


ئەم ئاڵنگارییە سەرنج دەخاتە سەر شەش بواری سەرەکی: بەرهەمهێنانی وزە، بیناسازی، سیستەمی مانەوە لە ژیان، گواستنەوەی سەر ڕووی مانگ، تۆڕەکانی پەیوەندی و سەلامەتیی کەشتیوانان.


خوێندکاران هان دەدرێن بۆ پێشکەشکردنی پێشنیازی تەکنیکی و بیرۆکەی داهێنەرانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ژینگەیی و ئەندازیارییەکانی ژیان لەسەر مانگ، لە کاتێکدا ناونووسین بڕیارە تاوەکو ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٧ بەردەوام بێت.


ئەم دەستپێشخەرییە هەوڵێکە بۆ بەستنەوەی پەروەردە بە ئاڵنگارییە زانستییە ڕاستەقینەکان، هاوکات هاندانی گەنجانە بۆ هەڵبژاردنی پیشە لە بوارەکانی فڕین و بۆشایی ئاسمان، ئەندازیاری و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا.


ناسا هیوادارە ئەم بیرۆکە نوێیانەی خوێندکاران بەشداری بکەن لە پلاندانان بۆ ئەو ژێرخانەی کە بۆ گەڕانی بەردەوامی مرۆڤ لەسەر ڕووی مانگ پێویستە.


ناسا، ٨-٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦.


PM:09:23:09/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل