‌زانایان بەڵگەی نوێ لەسەر ئەگەری چالاکیی گڕکانی لەسەر مەریخ دەدۆزنەوە

وێستگە ستایل-

زانایان بەڵگەی نوێ لەسەر ئەگەری چالاکیی گڕکانی لەسەر مەریخ دەدۆزنەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەنگە هەسارەی مەریخ تا ئێستاش نیشانەکانی چالاکیی گڕکانی لەژێر توێکڵەکەیدا حەشار دابێت.


زانایان توانیویانە شوێنپێی گازی هایدرۆجین کلۆرید لە نزیک گڕکانی "ئالبا مۆنز" ئاشکرا بکەن، کە یەکێکە لە گەورەترین گڕکانەکانی سەر هەسارە سوورەکە.


ئەم چاودێریکردنە زانستییە لە ڕێگەی ئامێرەکانی کەشتیی ئاسمانیی  Orbiter trase gas ی سەر بە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپاوە بەدەستهاتووە


توێژەران لەو باوەڕەدان کە دەردانی ئەم گازە دەکرێت لە ئەنجامی پرۆسە جیۆلۆجییە چالاکەکانی ژێر ڕووی هەسارەی مەریخەوە سەرچاوەی گرتبێت.


ئەم دۆزینەوە گرنگە یارمەتیدەر دەبێت لە دەستنیشانکردنی ئەو شوێنانەی شایستەی لێکۆڵینەوەی قووڵترن لە هەوڵەکانی گەڕان بەدوای ژیانی دەرەوەی زەویدا.


ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا (ESA)


PM:10:44:07/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل