زانایان لە ڕێگەی پێکدادانی ئۆکسجینەوە ماددەی سەرەتای تەقینەوە گەورەکەیان دروستکردەوە
وێستگە ستایل-
زانایان لە ڕێگەی پێکدادانی ئۆکسجینەوە ماددەی سەرەتای تەقینەوە گەورەکەیان دروستکردەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زانایان لە تاقیگەیەکی پێشکەوتوودا دۆخێکی نائاسایی ماددەیان لە ڕێگەی کێشانی ناوکی گەردیلەکانی ئۆکسجین پێکەوە لە خێرایی نزیک لە ڕووناکی دروستکردەوە کە هاوشێوەی ساتە سەرەتاییەکانی دروستبوونی گەردوونە.
ئەم توێژینەوەیە لە تاقیکردنەوەی STAR لە تاقیگەی نیشتمانیی برۆکهاڤن لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، کە تێیدا دەرکەوتووە پلازمای کوارک-گلوۆن دەتوانێت لە پێکدادانی قەبارە بچووکتر لەوەی پێشتر تصەور دەکرا دروست ببێت.
بە پێوانەکردنی کەمبوونەوەی ڕێژەی نزیکەی ٢٠٪ لە وزەی گەردیلە خێراکان لە کاتی تێپەڕبوونیان بەناو پلازماکەدا، بوونی ئەم دۆخە تایبەتەی ماددە سەلمێنراوە.
پێشتر وا دەزانرا دروستبوونی ئەم پلازمایە تەنها لە ڕێگەی پێکدادانی ناوکی گەورەی وەک زێڕ لە ئاستی وزەی زۆر بەرزدا ڕوودەدات.
ئەم دەستکەوتە زانستییە دەرگای نوێ دەکاتەوە بۆ تێگەیشتن لەوەی چۆن ماددەی ئاسایی لە یەکەمین چرکەساتی دوای تەقینەوە گەورەکە پێکهاتووە.
سەرچاوە: تاقیگەی نیشتمانیی برۆکهاڤن / ساینس دەیلی، ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦.
PM:07:25:31/10/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه