‌چاودێرییەکانی تەلەسکۆپی هابڵ پێچەوانەی تیۆرییەکی سەرەکین لەسەر چۆنیەتی دەرچوون گەردوونی سەرەتایی لە تاریکی

وێستگە ستایل-

چاودێرییەکانی تەلەسکۆپی هابڵ پێچەوانەی تیۆرییەکی سەرەکین لەسەر چۆنیەتی دەرچوون گەردوونی سەرەتایی لە تاریکی


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


توێژینەوەیەکی نوێی فەلەکی بە بەکارهێنانی تەلەسکۆپی هابڵ، ڕووبەڕووی ئەو ڕوونکردنەوە زانستییە باوە دەبێتەوە کە باس لەوە دەکات گەردوونی سەرەتایی نزیکەی ١٣ ملیار ساڵ لەمەوبەر چۆن بۆ تیشکی سەروو بنەوشەیی شەفاف بووە.


تیمێکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی بەڵگەیەکیان دۆزیوەتەوە کە دەریخستووە با و گەردەلوولە بەهێزەکانی کە بەهۆی تەقینەوەی ئەستێرەکانەوە پەیدا دەبن، لە ڕاستیدا ڕێگری لە دەرچوونی تیشکی سەروو بنەوشەیی دەکەن نەک یارمەتی بڵاوبوونەوەی بدەن وەک ئەوەی پێشتر باوەڕی پێدەکرا.


توێژینەوەکە گالاکسییە نزیکەکانی دروستبوونی ئەستێرەکانی لە ڕێگەی هابڵەوە پشکنیوە؛ کاتێک زانایان جووڵەی گازی ناو ئەم گالاکسییانەیان بەراورد کرد بە بڕی تیشکی سەروو بنەوشەیی دەرچوو بۆ بۆشایی، بۆیان دەرکەوت ئەو گالاکسییانەی بای بەهێزتریان تێدایە تیشکی ئایۆنی کەمتریان لێ دەردەچێت.


ئەم دۆزینەوەیە تەحەدای تیۆرییەکی گرنگ دەکات سەبارەت بە قۆناغی دووبارە ئایۆنبوونی گەردوونی (Cosmic Reionization)، کە قۆناغێکە تێیدا تیشکی گالاکسییە سەرەتاییەکان پێکهاتەی هایدرۆجینی ناو گەردوونیان گۆڕی و ڕێگەیان بە ڕووناکی دا گەشت بکات؛ توێژەران پێیان وایە تیشکی ئەستێرە گەنجەکان لەوانەیە پێش تەقینەوە ئەستێرەییەکان و دروستبوونی با دەرچووبن.


هەرچەندە پێویستی بە چاودێریی زیاترە، بەڵام ئەم لێکۆڵینەوەیە دەتوانێت تێگەیشتنی زانایان لەبارەی چۆنیەتی دروستبوونی گالاکسییەکان و مێژووی پەرەسەندنی سەرەتای گەردوون قووڵتر بکاتەوە.


سەرچاوە: زانکۆی میشیگان / ساینس دەیلی – ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦.


PM:11:24:30/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل