‌لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بوونی مانگێک لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دەکرێت

وێستگە ستایل-

لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بوونی مانگێک لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دەکرێت


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


گەردوونناسان لە ڕێگەی تەلەسکۆپی زۆر گەورەی ئەوروپاوە بەڵگەی نوێیان لەسەر بوونی مانگێکی دەگمەن لە دەرەوەی سیستەمی کۆمەڵەی خۆرمان دەستکەوتووە.


ئەم تەنە ئاسمانییە لە سیستەمی ئەستێرەیی (CD-35 2722) بەدیکراوە و بە دەوری " قەزەمە قاوەییەک"دا دەسووڕێتەوە، نەک هەسارەیەکی ئاسایی.


کێشی ئەم مانگە کاندیدکراوە هاوتای کێشی هەسارەی موشتەری دەبێت، قەزەمە قاوەییەکەش٣٠ هێندەی موشتەری گەورەیە و خۆی بە دەوری ئەستێرەیەکی بچووکتر لە خۆردا دەسووڕێتەوە.


ئەم پێکهاتە نائاساییە پۆلێنکردنی باوی هەسارە و مانگەکان دەخاتە بەردەم تەحەدای زانستی و پرسیاری نوێ دروست دەکات.


هەرچەندە دۆزینەوەکە پێویستی بە بەڵگەی زیاترە تا بە تەواوی وەک یەکەم مانگی دەرەکی بسەلمێنرێت، بەڵام دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی دروستبوونی سیستەمە ئاسمانییەکان.


ڕوانگەی باشووری ئەوروپا (ESO) / ساینس دەیلی


PM:11:53:25/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل