دۆزینەوەی تەنێکی سەیر و نادیار لە لێواری سیستمی خۆری ئێمەدا
وێستگە ستایل-
دۆزینەوەی تەنێکی سەیر و نادیار لە لێواری سیستمی خۆری ئێمەدا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ڕوانگەی "ڤێرا ڕوبین" کە یەکێکە لە نوێترین و پێشکەوتووترین ناوەندەکانی چاودێری ئاسمان، تەنێکی سەیری دۆزیوەتەوە کە لە لێواری سیستمی خۆری ئێمەدایە و وەک "مەتەڵێک" وایە بۆ گەردوونناسان.
ئەم تەنە نوێیانە لە ناوچەی "ک پشتێنەی کویپەر" دۆزراونەتەوە، کە شوێنێکی زۆر سارد و دوورە. سەیر لەوەدایە کە ئەم تەنانە وەک "بەردی ئاسمانی" دەردەکەون بەڵام وەک "کۆمێت" (ئەستێرەی کلکدار) ڕەفتار دەکەن و گازیان لێ دەردەچێت، لە کاتێکدا ئەو ناوچەیە هێندە ساردە کە نابێت هیچ گازێکی تێدا بتوێتەوە.
زانایان پێیان وایە ئەم تەنانە جۆرە سەهۆڵێکی تایبەت و زۆر هەستیاریان تێدایە وەک "مۆنۆکسیدی کاربۆن" کە تەنانەت بە لێدانێکی بچووک یان سوڕانەوەیەکی خێرا دەتەقێتەوە و گاز دروست دەکات. ئەم دۆزینەوەیە دەیسەلمێنێت کە پێکهاتە کیمیاییەکانی سیستمی خۆری ئێمە لەوەی بیرمان لێ دەکردەوە زۆر دەوڵەمەندتر و جۆراوجۆرترن.
ئەمە تەنها دۆزینەوەیەکی زانستی نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی زەویش گرنگە؛ چونکە ئەگەر ئەم تەنە دوورانە بەهۆی دەرچوونی گازەوە ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن، ڕەنگە لە داهاتوودا مەترسی بۆ سەر هەسارەی زەوی دروست بکەن. بۆیە پێویستە لەمەودوا چاودێرییەکی وردی ئەو "بەردە چالاکانە" بکرێت کە لە قووڵایی گەردووندا خۆیان حەشارداوە.
Reference: NOIRLab Press Release, February 2026
PM:10:49:26/02/2026
ئهم بابهته 12
جار خوێنراوهتهوه