‌كیژان دوو بەرهەمی نوێ بڵاودەكاتەوە

وێستگە ستایل-

خانمە هونەرمەند كیژان ئیبراهیم لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هەواڵی بڵاوكردنەوەی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوكردەوە.


كیژان دەڵێت" شەوی سەری ساڵ دوو بەرهەمی نوێ بەناوی (بروا ناکەم، هێلانەی دڵ ) کە دوو بەرهەمی جوانی ئەلبومە نوێکەم دەبن پێشکەش ئەکەم بە ئێوەی ئەزیز بەهیوام دڵ خۆشبن و چێژ وەرگرن بینەری نێت تیڤی بن بەهیوام ساڵی 2017 هەموو خەمەکان لەگەڵ خۆی ببات 2018 ئارامی و خۆشبەختی لەگەڵ خۆی بێنێت "

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏وقوف‏‏‏

بەرهەمی یەكەمی ئەم خانمە بە ناوی (هێلانەی دڵ )ە كە ئاوازی بورهان موفتی و هۆنراوەی سالح بێچار و دابەشکردنی ئەفشین شوکری.

بەرهەمی دووەمی (برواناکەم) ،هۆنراوەی نزار ناشاد و ئاوازو دابەشکردن ئەفشین شوکریە، ئەم خانمە ماوەیەكە كاری نوێی نیە و ئەمە دەبنە نوێترین كارەكانی وەك دیاری بۆ ساڵی نوێ.


PM:01:39:30/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 7001 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل