‌بەوێنە...هەژان لە یەكەمین نمایشی فیلمی ئاگا دا سەرنجڕاكێش دەركەوت

وێستگە ستایل-


خانمە هونەرمەند هەژان هێرش لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی خۆی لە ئینسگرام وێنەیەكی خۆی لە یەكەمین نمایشی فیلمی ئەنیمەیشینی " ئاگا " بڵاوكردەوە .

هەژان لەسەر وێنەكەی كە لەگەڵ دوو خانمی دیكە دەركەوتووە و  نوسیویەتی "ئەمڕۆ  نمایشی یەکەمین فیلمی ئەنیمەشنی(ئاگا) لەگەڵ ئەم گوڵانە ، لە سبەینێوە لە سینەماکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک نمایش دەکرێت ... "



 هەژان یەكێكە لە خانمە ئەكتەرە سەركەوتوەكان لە درامای كوردیدا ، دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنە لە زانكۆی سلێمانی لە كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكان و لە ئێستادا مامۆستایە لە زانكۆی سلێمانی لە بەشی ڕاگەیاندن ، ماوەیەك وەك پێشكەشكار لە چەند كەناڵێك كاری كردووە . 

فیلمی "ئاگا" بەرهەمێكی نوێی فیلمی ئەنیمەیشنی كوردییە و هەژان وەك یەكێك لە كارەكتەرە دەنگیەكان بەشداری تیادا كردوە ، ئەم فیلمە باس لە مێژوو و خەباتی میللەتی كورد دەكات .


PM:06:05:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 24813 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل