‌بەرگریی شارستانیی هەولێر ئامادەباشی بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو راگەیاند

وێستگە ستایل-

بەرگریی شارستانیی هەولێر ئامادەباشی بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو راگەیاند


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


بەهۆی پێشبینیی شەپۆلێکی بارانبارین و ئەگەری دروستبوونی لافاوەوە، بەرگریی شارستانیی هەولێر سەرجەم تیمەکانی خستووەتە ئامادەییەوە و چەند رێنماییەکی خۆپارێزی بۆ هاونیشتمانییان بڵاودەکاتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2026، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان، شارەکەیان بەسەر سێ زۆنی سەرەکیدا دابەش کردووە و تیم و ئامێرەکانی رزگارکردن لە ئامادەباشیدان. هەروەها داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە، بەڵگەنامە گرنگەکان و ئامێرە کارەباییەکان لە شوێنی بەرز دابنێن، ئۆتۆمبێل لە ناوچە نزمەکان رانەگرن، لە رێڕەوە ئاوییەکان و بەرزاییەکان لە کاتی هەورەبرووسکەدا دووربکەونەوە و لە حاڵەتی فریاکەوتندا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی (115)ـەوە بکەن. هاوکات بەگوێرەی پێشبینییەکانی  کەشناسی، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و رۆژی سێشەممەش زۆرترین باران دەبارێت.



PM:06:58:29/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل