‌دۆزینەوەی شمشێرێکی برۆنزی و تەوری جەنگی ٣٥٠٠ ساڵە لە مەکدۆنیای باکوور

وێستگە ستایل-

دۆزینەوەی شمشێرێکی برۆنزی و تەوری جەنگی ٣٥٠٠ ساڵە لە مەکدۆنیای باکوور


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


شوێنەوارناسان کۆمەڵێک چەکی دەگمەنی سەردەمی برۆنزییان لە شارۆچکە دێرینەکەی "مردایا" (Mrdaja) لە نزیک دەریاچەی دۆیران لە مەکدۆنیای باکوور دۆزییەوە.


دۆزینەوەکان بریتین لە شمشێرێکی برۆنزی لە جۆری مایسینی، دوو تەوری جەنگی و سەرەڕمێکی برۆنزی، لەگەڵ پاشماوەی خانووی کۆن لەسەر سەکۆی دارین دروست کراون و بەڵگەی چالاکی کانزاسازی کە قاڵبی دروستکردنی ئامێرە برۆنزییەکانیشی تێدایە. ئەم دۆزینەوانە ئاماژە بەوە دەکەن کە دانیشتووانی ئەم شوێنە خاوەنی زانیارییەکی پێشکەوتوو بوون لە بواری کانزاسازیدا و پەیوەندی کولتوورییان لەگەڵ کۆمەڵگەکانی ناوچەی ئیجە و چیاکانی کارپات هەبووە، هاوکات کۆبوونەوەی ئەو چەکانە لە نزیک ماڵی کانزاسازێک پرسیاری لەسەر ئەگەری ڕوودانی ململانێیەک لە هەزارەی دووەمی پێش زایین دروست کردووە، بەڵام بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان پێویست بە لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسی زیاتر هەیە.


ئارکیۆنیوز


PM:08:19:24/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل