‌هەڵەبجە؛ ١٥٧ ساڵ لە مێژووی کارگێڕی، فەرهەنگ و خۆڕاگری لە "ڕۆژی هەڵەبجە"دا

وێستگە ستایل-

هەڵەبجە؛ ١٥٧ ساڵ لە مێژووی کارگێڕی، فەرهەنگ و خۆڕاگری لە "ڕۆژی هەڵەبجە"دا


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ئەمڕۆ ٢٤ی تشرینی دووەم، ١٥٧ ساڵ بەسەر دانانی یەکەم قائیمقام و دەستپێکردنی مێژووی کارگێڕیی شاری هەڵەبجەدا لە ساڵی ١٨٦٩ تێدەپەڕێت؛ ڕۆژێک کە بە فەرمی وەک "ڕۆژی هەڵەبجە" دیاریکراوە و بە چالاکیی فەرهەنگی، هونەری و مێژوویی بۆ نیشاندانی ناسنامە دێرینەکەی شارەکە بەرز ڕادەگیرێت.


بەپێی بەڵگەنامە مێژووییەکانی ئەرشیفی عوسمانی، لە ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٨٦٩دا یەکەم قائیمقام لە هەڵەبجە دەستبەکاربووە و شارەکە وەک قەزایەکی دیار ناسێنراوە، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش ئیدارەی پارێزگاکە ئەم ڕۆژەی وەک "ڕۆژی هەڵەبجە" دیاری کردووە. هەڵەبجە لە دامێنی چیاکانی زاگرۆس و دەشتی شارەزووردا مەڵبەندێکی دێرینی شارستانییەت بووە کە عەشیرەتی جاف و بنەماڵە دیارەکانی ناوچەکە ڕۆڵی سەرەکییان لە ئاوەدانکردنەوەیدا هەبووە و دواتریش بووەتە لانکەی ئەدەب، هونەر، پێکەوەژیان و کەسایەتییە پێشەنگەکانی وەک عادیلە خان. سەرەڕای کارەساتەکانی سەدەی ڕابردوو بەتایبەت بۆردومانی ١٩٧٤ و کیمیابارانی ١٦ی ئاداری ١٩٨٨، شارەکە بە ئیرادەوە بەرەو ئاوەدانی هەنگاوی ناوە تاکو لە نیسانی ٢٠٢٥دا پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا و بووە نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان؛ لە یادی ١٥٧ ساڵەی ئەمساڵیشدا لە پاڵ چالاکییە کولتوورییەکاندا، دەستکەوتە کارگێڕییەکانی وەک دەستبەکاربوونەوەی خورماڵ وەک قەزایەکی سەربەخۆ و بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵیی هەنار و بەروبوومە خۆماڵییەکان بەرز دەنرخێنرێن.


ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە، زانیارینامەی هەڵەبجە.


AM:10:41:24/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل