دوو ساڵ بەسەر کۆچی دوایی زاهیر عەبدوڵڵادا تێدەپەڕێت
وێستگە ستایل-
دوو ساڵ بەسەر کۆچی دوایی زاهیر عەبدوڵڵادا تێدەپەڕێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئەمڕۆ 23ی تشرینی دووەم، دوو ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند و نووسەری دیاری کورد زاهیر عەبدوڵڵا خدردا تێدەپەڕێت، کە بە ڕۆڵی "عومەر چاوچنۆک" لە درامای "هەبوو نەبوو" بووە یەکێک لە سیما لەبیرنەکراوەکانی هونەری کوردی.
زاهیر عەبدوڵڵا ساڵی 1958 لە هەولێر لەدایکبووە و ساڵی 1980 لەگەڵ هونەرمەند شیرین سابیر هاوسەرگیری کردووە. ساڵی 1972 بە شانۆگەریی "ئەنجامی پووڵپەرستی" دەستی بە نواندن کرد و ساڵی 1979 بەهۆی چالاکیی سیاسییەوە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە زیندانی کرا. جگە لە بەشداریکردن لە کارە دیارەکانی وەک "کەوەکانی قەرەچووغ" و دوایین درامای "ئادیابین" (2024)، خاوەنی دوو کتێب بوو و لە دامەزرێنەرانی کەناڵی گەلی کوردستان بوو. دوای ململانێ لەگەڵ شێرپەنجە، لە 23ی تشرینی دووەمی 2024 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی کەسنەزان بە خاک سپێردرا.
ویکیپیدیای کوردی، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد
AM:10:14:23/11/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه