کچە خوێندکارانی حەسەکە داوای بەدەستووریکردنی زمانی کوردی دەکەن
وێستگە ستایل-
کچە خوێندکارانی حەسەکە داوای بەدەستووریکردنی زمانی کوردی دەکەن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ژمارەیەک لە کچە خوێندکارانی شاری حەسەکە داوایان کرد زمانی کوردی لە دەستووری نوێی سووریادا بچەسپێنرێت و بڕیاری وەزارەتی پەروەردەیان بۆ کەمکردنەوەی وانەکانی زمانی کوردی بۆ تەنیا سێ وانە ڕەتکردەوە.
خوێندکارەکان جەختیان لەوە کردەوە کە خوێندن بە زمانی دایک مافێکی ڕەوایە و دژایەتیی لەگەڵ فێربوونی زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزیدا نییە، هاوکات سەپاندنی گۆڕینی زمانی خوێندنیان بەسەر نەوەیەکدا ڕەتکردەوە کە زیاتر لە یازدە ساڵە بە کوردی دەخوێنن. هۆشداریشیان دا لەوەی کەمکردنەوەی وانەکان هەڕەشە لە شوناسی کولتووری و داهاتوویان دەکات و داوایان کرد کۆتایی بەو بڕیارانە بهێنرێت کە پرۆسەی خوێندن دەشێوێنن.
ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)
PM:12:38:22/11/2026
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه