توێژەرانی ژیریی دەستکرد: زۆرێک لە کێشەکانی مۆدێلە نوێیەکان بەرەو نەمان دەچن
وێستگە ستایل-
توێژەرانی ژیریی دەستکرد: زۆرێک لە کێشەکانی مۆدێلە نوێیەکان بەرەو نەمان دەچن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
شیکارییەکی نوێ کە گۆڤاری زانستیی "نەیچەر" بڵاوی کردووەتەوە، دەریدەخات زۆرێک لەو کێشە و ڕەفتارە نەرێنییانەی پێشتر لە مۆدێلە گەورەکانی زماندا تۆمار کرابوون، لەگەڵ پەرەسەندنی مۆدێلە نوێیەکانی ژیریی دەستکرددا بەرەو کەمبوونەوە دەچن.
لەم توێژینەوەیەدا، پسپۆڕانی بوارەکە هەڵسەنگاندنیان بۆ ئاستی گۆڕانکارییەکان لە نەوەی نوێی سیستەمەکانی ژیریی دەستکرددا کردووە بەراورد بە وەشانەکانی پێشوو.
توێژەران پشکنینیان بۆ ٥٠ ڕەفتاری جیاوازی ئەو مۆدێلانە کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە نزیکەی نیوەی ئەو کێشانە لە سیستەمە نوێیەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو نەماون.
سەرەڕای ئەم پێشکەوتنانە، هێشتا هەندێک ئاستەنگی دیکە بەردەوامن، لەوانە وەڵامدانەوەی لایەنگرانە و هاوڕابوونی زیاد لە پێویست لەگەڵ بەکارهێنەراندا.
جێی ئاماژەیە کە ئەم شیکارییە زانستییە هێشتا لە لایەن پسپۆڕانی دیکەی بوارەکەوە پێداچوونەوەی زانستیی (Peer-review) بۆ نەکراوە.
گۆڤاری نەیچەر (Nature)
PM:11:33:19/11/2026
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه