‌تیم ئیمپاڵا باڵادەستیی خۆی بەسەر چلەمین خەڵاتەکانی میوزیکی ئاریا لە ئوسترالیا دەسەپێنێت

وێستگە ستایل-

تیم ئیمپاڵا باڵادەستیی خۆی بەسەر چلەمین خەڵاتەکانی میوزیکی ئاریا لە ئوسترالیا دەسەپێنێت


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


گرووپی تیم ئیمپاڵا (Tame Impala) بووە گەورەترین براوەی خەڵاتەکانی ئاریای ئوسترالیا بۆ ساڵی 2026.


گرووپەکە توانی حەوت خەڵات کۆبکاتەوە، لەنێویاندا خەڵاتی ئەلبوومی ساڵ بۆ ئەلبوومی ( دێدبیت)(Deadbeat).


کێڤن پارکەر بەهۆی ئەدای تاکەکەسی و کارەکانی لە بواری بەرهەمهێناندا ڕێزلێنانی پێبەخشرا.


ئێکا ڤانداڵ چوار خەڵاتی بەدەستهێنا و هەریەک لە دی ئێم ئەی ئێس (DMA’S) و جی فلیپ سەرکەوتنی گەورەیان تۆمار کرد.


ئەم ڕێوڕەسمە چلەمین ساڵیادی گەورەترین خەڵاتەکانی میوزیکی لە ئوسترالیا بەرز ڕاگرت.


ئاریا (ARIA)، 18ی تشرینی دووەمی 2026.


PM:10:50:18/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل