زانایان سووڕێکی مێشک دەدۆزنەوە کە خەو و هۆرمۆنەکانی گەشە بەیەکەوە دەبەستێتەوە
وێستگە ستایل-
زانایان سووڕێکی مێشک دەدۆزنەوە کە خەو و هۆرمۆنەکانی گەشە بەیەکەوە دەبەستێتەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە بێرکلی ڕێڕەوێکیان لە مێشکدا دەستنیشان کردووە کە یارمەتی ڕێکخستنی دەردانی هۆرمۆنی گەشە دەدات لە کاتی خەودا.
ئامانج لەم لێکۆڵینەوەیە تێگەیشتن بووە لەو پەیوەندییە بایۆلۆژییەی لە نێوان قۆناغەکانی خەوتن و هاوسەنگیی هۆرمۆنیی جەستەدا هەیە.
توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری زانستیی (Cell) بڵاوکراوەتەوە، چالاکیی دەماری لە مشکەکاندا پشکنینی بۆ کردووە و پەیوەندیی نێوان قۆناغەکانی خەو، بەرهەمهێنانی هۆرمۆن و شێوازەکانی بەئاگاهاتنەوەی دەرخستووە.
زانست پێشتریش زانیاریی هەبوو لەسەر ئەوەی کە خەو کاریگەری لەسەر دەردانی هۆرمۆنەکان هەیە، بەڵام دیاریکردنی وردی ڕێڕەوە دەمارییەکان لە مێشکدا هەنگاوێکی نوێیە.
ئەم دۆزینەوەیە دەتوانێت لە داهاتوودا پاڵپشتیی توێژینەوەکان بکات لەسەر تێکچوونەکانی خەو و نەخۆشییەکانی میتابۆلیزم، هەرچەندە پێویست بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە بۆ دڵنیابوونەوە لە پەیوەندیی بە مرۆڤەوە.
یۆرۆنیوز
PM:09:08:16/11/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه