‌ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێگەی پاکبوونەوەی لە سوورێژە لەدەست دەدات

وێستگە ستایل-

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێگەی پاکبوونەوەی لە سوورێژە لەدەست دەدات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


بەپێی ڕاپۆرتەکان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای نزیکەی ٢٦ ساڵ لە نەبوونی گواستنەوەی بەردەوامی ناوخۆیی، پێگەی بنبڕکردنی نەخۆشیی سوورێژەی لەدەستداوە.


ئەم گۆڕانکارییە دوای زیادبوونی بەرچاوی تووشبووان و درێژەکێشانی شەپۆلەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دێت لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.


ئامارەکان دەریدەخەن کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٦دا ٥,٧٣٩ حاڵەتی تووشبوون لەو وڵاتەدا تۆمار کراوە و دەسەڵاتدارانی تەندروستیش گیانلەدەستدانی دە کەسیان بەهۆی نەخۆشییەکەوە ڕاگەیاندووە.


ئەمریکا نزیکەی ٢٦ ساڵ لەمەوبەر توانیبووی بڵاوبوونەوەی ناوخۆیی سوورێژە بوەستێنێت، کە ئەوەش وەک سەرکەوتنێکی گەورەی کەرتی تەندروستیی گشتی هەژمار دەکرا.


پسپۆڕانی تەندروستیی گشتی هۆشداری دەدەن کە دابەزینی ڕێژەی کوتان و بەردەوامبوونی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، دەستکەوتەکانی چەندین دەیەی ڕابردوو لە خۆپارێزیدا بەرەو دواوە دەگەڕێننەوە.


یۆرۆنیوز


PM:09:05:16/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل