گۆرانیبێژی فلیپینی "کارمێل" یەکەمین پێشبڕکێی گۆرانیی یۆرۆڤیژنی ئاسیای بردەوە
وێستگە ستایل-
گۆرانیبێژی فلیپینی "کارمێل" یەکەمین پێشبڕکێی گۆرانیی یۆرۆڤیژنی ئاسیای بردەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
فلیپین مێژووی تۆمارکرد دوای ئەوەی گۆرانیبێژ کارمێل (CARMELLE) براوەی یەکەمینبپێشبڕکێی گۆرانیی یۆرۆڤیژنی ئاسیا بوو، کە ڕۆژی شەممە 14ی تشرینی دووەمی 2026 لە بانکۆکی تایلەند بەڕێوەچوو.
لە پێشبڕکێکەدا هونەرمەندانی 11 وڵات بەشداربوون و زمان و نەریتە کولتووری و شێوازە جیاوازەکانی میوزیکی ئاسیایان نمایش کرد.
کارمێل بە دەنگی لیژنەی دادوەر و جەماوەر 211 خاڵی بەدەستهێنا و پلەی یەکەمی گرت، تایلەند دووەم و ڤێتنام سێیەم بوون، و بینەرانی 183 وڵات و ناوچە بەشداریی دەنگدانیان کرد.
ڕێکخەران پێشبڕکێکەیان وەک قۆناغێکی نوێ لە مێژووی یۆرۆڤیژندا وەسف کرد کە هەمەجۆریی میوزیکی ئاسیا دەخاتە سەر سەکۆیەکی نێودەوڵەتی.
ئەم یەکەمین پێشبڕکێیە پێشهاتێکی کولتووریی گرنگە بۆ ناوچەکە و دەرفەتی نوێ بۆ هاوکاریی هونەریی نێودەوڵەتی دەڕەخسێنێت.
سەرچاوە: یەکێتیی پەخشی ئەوروپی (EBU)، 14ی تشرینی دووەمی 2026.
PM:10:39:14/11/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه