کەنەدا و فلیپین دانوستانەکانی ڕێککەوتنی بازرگانیی ئازادیان تەواو کرد
وێستگە ستایل-
کەنەدا و فلیپین دانوستانەکانی ڕێککەوتنی بازرگانیی ئازادیان تەواو کرد
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
کەنەدا و فلیپین دانوستانەکانی تایبەت بە پێشنیاری ڕێککەوتنێکی بازرگانیی ئازادیان بە کۆتا هێنا، کە هەنگاوێکی گرنگە لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.
مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، ڕۆژی شەممە 14ی تشرینی دووەم لە میانی سەردانەکەیدا بۆ مانیلا بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی ئاسیان (ASEAN) ئەم دەستکەوتەی ڕاگەیاند.
ڕێککەوتنەکە دەتوانێت سوود بە چەندین کەرتی گرنگ بگەیەنێت، لەوانە کشتوکاڵ، فڕۆکەوانی، زیرەکی دەستکرد، دارستان، کانزا، وزە و خزمەتگوزارییە پیشەییەکان.
دانوستانەکان نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر دەستیان پێکرد، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کەنەدا بۆ فرەچەشنکردنی هاوبەشە بازرگانییەکانی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ئەمریکا.
کۆتاییهێنان بە دانوستانەکان هەنگاوێکی گرنگە بەرەو پەیوەندییەکی ئابووریی بەهێزتر،بهەرچەندە هێشتا ڕێککەوتنەکە پێویستی بە ڕێکارە فەرمییەکانی پەسەندکردن هەیە.
سەرچاوە: یۆرۆنیوز (Euronews)، 14ی تشرینی دووەمی 2026.
PM:10:38:14/11/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه