ململانێ و نەخۆشی کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ بەرەو قەیرانێکی سەختی برسێتی دەبەن
وێستگە ستایل-
ململانێ و نەخۆشی کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ بەرەو قەیرانێکی سەختی برسێتی دەبەن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان هۆشداری دەدەن کە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ ڕووبەڕووی باری نائاسایی خۆراک دەبێتەوە و دەیان ملیۆن کەس دەکەونە بەردەم برسێتیی سەخت.
لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا لە ١٣ی تشرینی دووەم، ڕێکخراوەکانی (WHO، UNICEF، WFP، FAO) مەزەندەیان کردووە ٣٠.٣ ملیۆن کەس لە نێوان کانوونی دووەم تا حوزەیرانی ٢٠٢٧
تووشی کەمیی خۆراک ببن.
شەڕی چەکداری، ئاوارەبوون، گرانی و بڵاوبوونەوەی ئێبۆلا و کۆلێرا بوونەتە هۆی ئەوەی زیاتر لە ١١ ملیۆن کەس لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات و ٤.٢ ملیۆن کەس بە گشتی بکەونە ئاستی مەترسیداری برسێتییەوە.
ئاژانسە مرۆییەکان داوای کۆمەکی دارایی بەپەلە، پشتیوانیی کشتوکاڵی، تەندروستی و گەیشتنی سەلامەتی کارمەندانی فریاگوزاری دەکەن.
ئەم هۆشدارییە دەریدەخات کە قەیرانە مرۆییەکان پێویستیان بە هەنگاوی هاوبەش و هەمەلایەنەی نێودەوڵەتی هەیە.
WHO، FAO، WFP و UNICEF، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦.
PM:10:52:13/11/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه