ناسا بووژانەوەی جیهانیی دارستانەکانی مانگرۆڤ دوای دەیان ساڵ لە کەمبوونەوە ڕادەگەیەنێت
وێستگە ستایل-
ناسا بووژانەوەی جیهانیی دارستانەکانی مانگرۆڤ دوای دەیان ساڵ لە کەمبوونەوە ڕادەگەیەنێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژینەوەیەکی نوێی ئاژانسی ناسا لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە بووژانەوەیەکی بەرچاوی دارستانەکانی مانگرۆڤی لە جیهاندا تۆمار کردووە.
توێژینەوەکە کە لە ١٣ی تشرینی دووەم بڵاوکراوەتەوە، پشت بە وێنە ئاسمانییەکانی نێوان ساڵانی ١٩٨٤ تا ٢٠٢٣ دەبەستێت، لەوانەش پڕۆگرامی لاندسات.
دوای ئەوەی لە نێوان ١٩٨٤ بۆ ٢٠١٠ نزیکەی ٣٠٠٠ کیلۆمەتر دووجا لەناوچوون، لە دوای ٢٠١٠ـەوە نزیکەی ٢٠٠٠ کیلۆمەتر دووجا لە ئاسیا، ئوسترالیا و ئەمریکای باشوور گەڕاونەتەوە.
نزیکەی دوو لەسەر سێی ئەم گەشەکردنە بە شێوەیەکی سروشتی بووە و بەشەکەی تریش بەهۆی هەوڵەکانی نۆژەنکردنەوەوە بووە بۆ پاراستنی کەناراوەکان و هەڵگرتنی کاربۆن.
ئەنجامەکانی ناسا دەیسەلمێنن کە گەڕانەوەی سروشت مومکینە، بەڵام هێشتا پێویستی بە پاراستنی بەردەوام هەیە.
ڕوانگەی زەویی ناسا، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦.
PM:10:51:13/11/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه