‌ئاستی ئاوی بەنداوی ناڤاهۆ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

وێستگە ستایل-

ئاستی ئاوی بەنداوی ناڤاهۆ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


وێنە مانگە دەستکردەکانی ناسا بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی ئاوی بەنداوی ناڤاهۆیان لە ئەمریکا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ئاشکرا کرد.


لە ماوەی نێوان ٢٠ی ئەیلوول تا ٧ی تشرینی دووەمدا، ئاستی ئاوی بەنداوەکە نزیکەی ١٨ مەتر بەرزبووەتەوە.


بەنداوەکە گەیشتووەتە ١٠٨٪ی تێکڕای توانای خۆی بۆ ئەم وەرزە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کێشەی وشکەساڵی.


باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا ساڵانێکە ڕووبەڕووی شەپۆلی کەمئاوی و وشکەساڵیی توند بووەتەوە.


سەرەڕای پڕبوونی بەنداوەکە، بارانبارینە توندەکە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و زیان لە چەندین ناوچەدا.


ئاژانسی بۆشاییگەریی ناسا


PM:11:53:11/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل