توێژینەوەیەک: نزیکەی ٢٨٪ی پێگەیشتووان زانیاری نادروستیان داوە بە پزیشک بۆ دەستکەوتنی ئەنتیبایۆتیک
وێستگە ستایل-
توێژینەوەیەک: نزیکەی ٢٨٪ی پێگەیشتووان زانیاری نادروستیان داوە بە پزیشک بۆ دەستکەوتنی ئەنتیبایۆتیک
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی دژەزیندەییەکان (ئەنتیبایۆتیک) زیاد کردووە، دوای ئەوەی دەرکەوت نزیکەی ٢٨٪ی ئەو
پێگەیشتووە ئەمریکییانەی بەشدارییان کردووە، نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان زیاد لە پێویست گەورە کردووە یان دروستیان کردووە تا دەرمانی دژەزیندەیی وەربگرن.
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری پزیشکیی "JAMA Network Open" بڵاوکراوەتەوە و لە ڕێگەی شیكردنەوەی وەڵامی ٩٥٩ کەسی پێگەیشتووەوە، لێکۆڵینەوەی لەوە کردووە بۆچی هەندێک لە نەخۆشەکان زانیاریی نادروست دەدەنە کارمەندانی تەندروستی.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە هەندێک لە بەشداربووان پێیانوابووە دژەزیندەییەکان تاکە چارەسەری کاریگەرن بۆ نەخۆشییەکەیان، هەندێکی دیکەش ویستوویانە بە خێرایی
چاکببنەوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان یان ئەرکە خێزانییەکانیان جێبەجێ بکەن؛ هاوکات توێژینەوەکە ئاستەنگی پەیوەندیی نێوان پزیشک و نەخۆش و کەمیی هۆشیاری سەبارەت بە مەترسیی دەرمانی ناپێویستی خستووەتەڕوو.
بەکارهێنانی ناڕەوای دژەزیندەییەکان مەترسیی دروستبوونی بەرگریی بەکتریا بەرامبەر دەرمانەکان زیاتر دەکات، ئەمەش وا دەکات لە داهاتوودا چارەسەرکردنی هەندێک هەوکردنی
بەکتریایی کارێکی زۆر سەخت بێت.
توێژەران جەختیان لە گرنگیی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستیی گشتی و بەهێزکردنی گفتوگۆی نێوان نەخۆش و پزیشک کردەوە، هاوکات هۆشداریشیان دا کە ڕاپرسییەکە گوزارشت لە تەواوی دانیشتووانی ئەمریکا ناکات.
گۆڤاری پزیشکیی JAMA Network Open
PM:11:44:10/11/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه