‌کۆنفرانسی کەشوهەوای COP31 لە تورکیا بە سەرکردایەتییەکی هاوبەش لەگەڵ ئوسترالیا دەستیپێکرد

وێستگە ستایل-

کۆنفرانسی کەشوهەوای COP31 لە تورکیا بە سەرکردایەتییەکی هاوبەش لەگەڵ ئوسترالیا دەستیپێکرد


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP31) لە شاری ئەنتالیای تورکیا دەستیپێکرد، لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی هاوبەشی بەڕێوەبردن کە بۆ یەکەمجارە لە

نێوان تورکیا و ئوسترالیادا ئەنجام دەدرێت.


ئەم ڕێککەوتنە ئەرکەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا دابەش دەکات؛ بەجۆرێک تورکیا میوانداری کۆنفرانسەکە دەکات و دەستپێشخەرییە ئارەزوومەندانەکان ڕێکدەخات، لە

کاتێکدا ئوسترالیا سەرکردایەتی دانوستانە فەرمییە نێودەوڵەتییەکان دەگرێتە ئەستۆ.


ئەم هەنگاوە دوای زیاتر لە ساڵێک لە ناکۆکی هات لەسەر ئەوەی کام وڵات میوانداری کۆبوونەوە جیهانییەکە بکات؛ یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانیش کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە سووتەمەنیی بەردینی و خێراکردنی پەرەپێدانی وزەی نوێبووبەوە لەگەڵ هاوکاریی نێودەوڵەتی لە بواری کارەبادا.


تورکیا توانای وزەی نوێبووەوەی فراوان کردووە بەڵام خەڵووز هێشتا ڕۆڵێکی بەرچاو لە بەرهەمهێنانی کارەبادا دەگێڕێت، ئوسترالیاش سەرەڕای دیاریکردنی ئامانجی توندتر بۆ کەمکردنەوەی گازەکان، وەک هەناردەکارێکی گەورەی خەڵووز لە جیهاندا دەمێنێتەوە.


کۆنفرانسەکە کاریگەریی گەورە لەسەر سیاسەتە نێودەوڵەتییەکانی کەشوهەوا دادەنێت، سەرکەوتنەکەشی بەندە بە توانای وڵاتانی بەشداربوو بۆ گۆڕینی گفتوگۆکان بۆ هەنگاوی کرداری و دەستکەوتی دیاریکراو.


نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستەی بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی کەشوهەوای COP31


PM:11:43:10/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل