مۆزەخانەیەکی لەندەن پێشانگەیەکی گەورە بۆ کەلەپووری ئیستەنبوڵ دەکاتەوە
وێستگە ستایل-
مۆزەخانەیەکی لەندەن پێشانگەیەکی گەورە بۆ کەلەپووری ئیستەنبوڵ دەکاتەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
مۆزەخانەی ڤیکتۆریا و ئەلبێرت لە شاری لەندەن پێشانگەیەکی ناوازەی دەربارەی مێژوو و کەلەپووری قوستەنتینیە و ئیستەنبوڵ کردەوە.
ئەم پێشانگەیە بە وردی نزیکەی ١,٦٠٠ ساڵ لە مێژووی هونەری و کولتووریی دەوڵەمەندی شارەکە دەخاتە ڕوو.
سەردانکەران دەتوانن ئاشنای کەرەستە و شوێنەواری سەردەمی بیزەنتین و عوسمانی، دەستنووسە مێژووییەکان، ئامێرە مۆسیقییەکان و کارە هونەرییە ڕازاوەکان ببن.
کەلوپەل و پاشماوە نمایشکراوەکان تیشک دەخەنە سەر کاریگەریی قووڵی شارەکە لەسەر شارستانیەت و قۆناغە جیاوازەکانی مێژوو.
پێشانگەکە بە دەرفەتێکی زێڕین دادەنرێت بۆ ئاشنابوون بەو کەلەپوورە دەوڵەمەندەی کە هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئاسیا پێکەوە گرێدەدات.
مۆزەخانەی ڤیکتۆریا و ئەلبێرت (Victoria and Albert Museum)
PM:10:39:07/11/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه