سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەنگاوی بەپەلەی جیهانی دەکات دژی گۆڕانی کەشوهەوا
وێستگە ستایل-
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەنگاوی بەپەلەی جیهانی دەکات دژی گۆڕانی کەشوهەوا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە سەرکردەکانی جیهان کرد هەوڵ و هەنگاوەکانیان دژی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا خێراتر بکەن.
پێش دەستپێکردنی لوتکەی کەشوهەوای COP31، ناوبراو هۆشداریدا کە چیتر حکومەتەکان ناتوانن کەمکردنەوەی گازە گەرمکەرەوەکان دوابخەن.
گۆتێرێس تیشکی خستە سەر پێویستیی فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە و هاوکات داوای پابەندبوونی جددیتر و بەهێزتری لە وڵاتانی سەرەکیی پیسکەری ژینگە کرد.
بڕیارە کۆنفرانسی جیهانیی کەشوهەوا لە نێوان ٩ بۆ ٢٠ی مانگی نۆڤەمبەر لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەبچێت.
سکرتێری گشتی ڕایگەیاند پاراستنی هەسارەکەمان پێویستی بە هاوکاریی نێودەوڵەتیی دەستبەجێ و بڕیاری سیاسیی بوێرانە هەیە.
نەتەوە یەکگرتووەکان (UN)
PM:10:39:07/11/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه