ژیریی دەستکرد یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی مەتەڵێکی گەورەی کۆمپیوتەری کوانتەم
وێستگە ستایل-
ژیریی دەستکرد یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەرکردنی مەتەڵێکی گەورەی کۆمپیوتەری کوانتەم
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
سیستەمێکی توێژینەوە بە بەکارهێنانی مۆدێلێکی نوێ و بڵاونەکراوەی کۆمپانیای ئەنسرۆپیک توانیویەتی گومانە بیرکارییەکی ئاڵۆز بسەلمێنێت.
کۆمپانیای فیزیكاڵ سوپەرئینتێڵیجێنس ئەم ئەنجامە سەرکەوتووەی لەسەر کێشەی بیرکاریی ناسراو بە "Aaronson–Ambainis" ڕاگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە بە کراوەیی مابووەوە.
تیمە توێژەرەکە ئاماژە بەوە دەکەن سیستەمەکەیان کە بە ژیریی دەستکرد بەهێز کراوە، توانیویەتی تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا سەلماندنە بیرکارییەکە بە ئەنجام بگەیەنێت.
ناوەڕۆکی ئەم دۆزینەوەیە پەیوەندی بە سنوورە بیرکارییەکانی کۆمپیوتەری کوانتەمی لە بەراورد لەگەڵ کۆمپیوتەرە ئاسایی و تەقلیدییەکانەوە هەیە.
زانایان ئەم پێشکەوتنە نوێیە وەک هەنگاوێکی گەورە و وەرچەرخانێک بۆ زانستی بیرکاری و بواری تەکنەلۆژیای کوانتەم وەسف دەکەن.
کۆمپانیای فیزیكاڵ سوپەرئینتێڵیجێنس (Physical Superintelligence Inc.)
PM:10:38:07/11/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه