کەشناسیی عێراق هۆشداری لە باران و هەورەبروسکە دەدات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری دا لە ناجێگیریی کەشوهەوا لە ڕۆژی هەینیدا و پێشبینی بارانبارینی لە چەندین ناوچەی وڵات کرد.
پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ڕووبەڕووی هەورەبروسکە، بارانی بەلێزمە و ڕەشەبای کتوپڕ دەبنەوە.
پلەی گەرمی لە دهۆک ١٨، لە بەغدا ٢٧ و لە بەسرە ٣٢ پلەی سیلیزی تۆمار کراوە و مەودای بینین بەهۆی بارانەوە کەم دەبێتەوە.
وەرزی پاییز لە عێراق بە گۆڕانکاریی خێرای کەشوهەوا و دابەزینی کتوپڕی پلەکانی گەرما ناسراوە.
داوا لە هاوڵاتییان بەتایبەت شۆفێران و دانیشتووانی ناوچە نزمەکان دەکرێت وریایی پێویست بگرنەبەر.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق
PM:10:42:06/11/2026