‌پرۆژەیەکی زانکۆیی بەدیلێکی ڕووەکی بۆ پلاستیک پەرەپێدەدات

وێستگە ستایل-

پرۆژەیەکی زانکۆیی بەدیلێکی ڕووەکی بۆ پلاستیک پەرەپێدەدات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


کۆمپانیایەکی نوێی خوێندکاران لە زانکۆی یۆرک بۆ خەڵاتی زەوی ( earth shot prize 2027 ) پاڵێوراوە، ئەمەش دوای ئەوەی توانییان ماددەیەکی بایۆپۆلیمەری ڕووەکی بەرهەمبهێنن


ئەم داهێنانە لە وەڵامی قەیرانی جیهانیی پاشماوە پلاستیکییەکان و پێویستیی دۆزینەوەی بەدیلی تەندروست هاتووەتە کایەوە.


ئامانجی سەرەکیی ئەم داهێنانە پێشکەشکردنی بەدیلێکی تەواو ژینگەییە لە شوێنی کەرەستە پلاستیکییە باوەکان تاکو لە سروشتدا شیببێتەوە.


پیسبوونی زەوی و زەریاکان بە پلاستیک هانی ناوەندە ئەکادیمییەکانی داوە کە تەکنەلۆژیای سەوز و دۆستی ژینگە بخەنە پێشەنگی کارەکانیان.


ئەم پڕۆژەیە دەریدەخات کە چۆن توێژینەوە زانکۆییەکان و دەستپێشخەریی خوێندکاران دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ لە داهێنانی چارەسەری نوێ بۆ ژینگە بگێڕن.


سەرچاوە: زانکۆی یۆرک و نووسینگەی خەڵاتی Earthshot


PM:11:50:05/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل