‌لە بەغدا مۆزەخانەیەک بۆ یادکردنەوەی کەلەپووری جوولەکەکانی عێراق دەکرێتەوە

وێستگە ستایل-

لە بەغدا مۆزەخانەیەک بۆ یادکردنەوەی کەلەپووری جوولەکەکانی عێراق دەکرێتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


مۆزەخانەیەکی نوێ لە بەغدا کرایەوە کە ئامانج لێی پاراستنی مێژوو و کەلەپووری کۆمەڵگەی دێرینی جوولەکەکانی عێراقە.


ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەرزڕاگرتنی فرەڕەنگیی ئایینی و نەتەوەیی مێژووی پایتەختی عێراقدا جێبەجێ کراوە.


مۆزەخانەی شەمماش لە بینای قوتابخانەیەکی کۆندا دامەزراوە کە لە ساڵی ١٩٢٨ دروستکراوە، و وێنەی مێژوویی، بەڵگەنامە و تۆمارە پەروەردەییە دێرینەکان نمایش دەکات.


جوولەکەکانی عێراق بۆ سەدان ساڵ بەشێکی گرنگ بوون لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، بازرگانی و ڕۆشنبیریی شارە جیاوازەکانی عێراق بەتایبەت بەغدا.


پڕۆژەکە جەخت لەسەر مێژووی فرەکولتووری عێراق و گرنگیی پاراستنی میراتی هەموو پێکهاتەکان دەکاتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو.


سەرچاوە: دەستەی بەڕێوەبردنی مۆزەخانەی شەمماش لە بەغدا


PM:11:47:05/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل