تەکنەلۆژیایەکی نوێی پەردەی پاڵاوتن دەتوانێت پیشەسازیی پاڵاوتنی نەوت بگۆڕێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژەرانی زانکۆی کایست (KAIST) لە کۆریای باشوور و پەیمانگای جۆرجیا تێک لە ئەمریکا، پەردەیەکی پاڵاوتنی پێشکەوتوویان پەرەپێداوە کە لە پلەی گەرمیی ژووردا نەوتی خاو جیا دەکاتەوە.
پرۆسەی باوی پاڵاوتنی نەوت پێویستی بە بەکارهێنانی پلەی گەرمیی یەکجار بەرز و سووتەمەنییەکی زۆرە بۆ جیاکردنەوەی پێکهاتەکان.
ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە توانای ئەوەی هەیە بەکارهێنانی وزەی پیشەسازی بە نزیکەی ٣٢٪ کەمبکاتەوە، هەروەها دەردانی گازی کاربۆنیش بە ڕێژەی نزیکەی ٣٨٪ دابەزێنێت.
پیشەسازیی پاڵاوتنی نەوت بەردەوام بە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی دەردانی گازە گەرمکەرەوەکان دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهاندا.
زانایان باوەڕیان وایە کە ئەم داهێنانە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان کەمتر زیانبەخش بێت بۆ ژینگە و لە ڕووی ئابوورییەوە بەردەوامیی زیاتر بێت.
سەرچاوە: گۆڤاری ئەندازیاریی کیمیایی زانکۆی کایست و جۆرجیا تێک
PM:11:44:05/11/2026