‌پێنج پێکهاتەی بنەڕەتیی DNA و RNA لەسەر ئەستێرۆکەی ڕیوگو دۆزرانەوە

وێستگە ستایل-

پێنج پێکهاتەی بنەڕەتیی DNA و RNA لەسەر ئەستێرۆکەی ڕیوگو دۆزرانەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زانایانی بواری گەردوونناسی و زیندەزانی بوونی هەموو ئەو پێنج بنکە نۆکلیۆتایدییەیان پشتڕاستکردەوە کە بەرپرسن لە پێکهێنانی ترشە ناوەکییەکانی DNA و RNA لەناو نموونەکانی ئەستێرۆکەی ڕیوگودا 


ئەم دۆزینەوەیە بەڵگەیەکی مێژوویی و یەکلاکەرەوەیە لەسەر ئەوەی پێکهاتە کیمیاییە بنەڕەتییەکانی پەیوەست بە ژیان لە قۆناغە سەرەتاییەکانی کۆمەڵەی خۆردا و ملیاران ساڵ پێش دروستبوونی ژیان لەسەر زەوی هەبوون.


نموونەکان لە ڕێگەی کەشتیی ئاسمانیی هایابوسا-٢ی ژاپۆنییەوە لەسەر ئەستێرۆکەی ڕیوگو کۆکرانەوە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا گەیەندرانەوە زەوی، بەوپێیەی نموونەکان لە بۆشایی ئاسمانەوە ڕاستەوخۆ هێنراون، بە دوور بوون لە هەموو جۆرە پیسبوونێکی ژینگەی زەوی.


ئەو پێنج پێکهاتەیەی دۆزراونەتەوە بریتین لە (ئەدینین، گوانین، سایتۆسین، تایمین و یوراسیل)، کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە کۆگاکردن و گواستنەوەی زانیارییە بۆماوەییەکان لەناو هەموو زیندەوەراندا.


ئەم دۆزینەوەیە بە مانای بوونی ژیان لەسەر ئەستێرۆکەکە نییە، بەڵام ئەو گریمانەیە بەهێزتر دەکات کە ماددە کیمیاییە سەرەتاییەکانی ژیان لە بۆشایی ئاسماندا دروست بوون و دواتر لە ڕێگەی نەیزەک و ئەستێرۆکەکانەوە گەیشتوونەتە سەر زەوی.


ئاژانسی گەڕانی بۆشاییگەریی ژاپۆن (JAXA)


PM:11:23:04/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل