تەلەسکۆپی بۆشاییگەری سویفتی سەر بە ناسا دوای ٢٢ ساڵ لە خزمەتکردن ئەرکەکەی کۆتایی دێت
وێستگە ستایل-
تەلەسکۆپی بۆشاییگەری سویفتی سەر بە ناسا دوای ٢٢ ساڵ لە خزمەتکردن ئەرکەکەی کۆتایی دێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
چاودێرگەی نیل گریلس سویفتی سەر بە ئاژانسی ناسا دوای نزیکەی ٢٢ ساڵ لە ئەنجامدانی ئەرکێکی ناوازەی بۆشاییگەری، بە فەرمی گەیشتە کۆتایی ماوەی کارکردنی و ئامادەکاری بدەکرێت بۆ هاتنەخوارەوەی بەرەو بەرگەهەوای زەوی.
ئەم مانگە دەستکردە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٤ ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا، کە لە بنەڕەتدا بە جۆرێک نەخشێنرابوو تەنها بۆ ماوەی دوو ساڵ کار بکات، بەڵام توانای مانەوەی هەبوو و بۆ زیاتر لە دوو دەیە بەردەوام بوو لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەی زانستی.
چاودێرگەکە بە سێ تەلەسکۆپی جیاواز پڕچەک کرابوو، کە توانای چاودێریکردنی تەقینەوە گەردوونییەکانیان هەبوو لە ڕێگەی تیشکی گاما، تیشکی ئێکس و تیشکی سەروو بنەوشەیی و بینراو، ئەمەش وای کرد زاناکان بتوانن شوێنی تەقینەوە زۆر دوورەکان و ژینگەی دەوروبەریان دیاری بکەن.
لە ماوەی کارکردنیدا، سویفت بەشداری لە هەزاران لێکۆڵینەوەی گەردوونناسیدا کرد و یارمەتیدەرێکی سەرەکی بوو بۆ تێگەیشتن لە ڕەفتاری کونە ڕەشەکان، ئەستێرە نیوترۆنییەکان، سوپەرنۆڤاکان و تەنە پڕوزەکانی گەردوون.
ئاژانسی ناسا پێشبینی دەکات زۆربەی ئەم کەشتییە بۆشاییگەرەی کە کێشەکەی نزیکەی ٣ هەزار و ٢٠٠ پاوەندە، لە کاتی چوونە ناو بەرگەهەوای زەویدا بسوتێت، لە کاتێکدا داتاکانی بۆ چەندین ساڵی تر خزمەت بە توێژینەوە زانستییەکان دەکەن.
ئاژانسی بۆشاییگەریی ئەمریکا (ناسا)
PM:11:22:04/11/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه