زانایان بە بەکارهێنانی ڕووناکیی ئاسایی ڕێگەیەکی نوێ بۆ کۆمپیوتەری کوانتۆمی دەدۆزنەوە
وێستگە ستایل-
زانایان بە بەکارهێنانی ڕووناکیی ئاسایی ڕێگەیەکی نوێ بۆ کۆمپیوتەری کوانتۆمی دەدۆزنەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژەران لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مەکسیک ڕێگەیەکی نوێیان پێشنیاز کردووە کە دەکرێت چارەسەری ئاڵۆزترین گرفتەکانی بواری کۆمپیوتەری کوانتۆمی بکات.
ئەم توێژینەوەیە سەرچاوەی ڕووناکیی ئاسایی بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی سیستەمێکی هاوشێوەکراوی پرۆسێسکردنی زانیاریی کوانتۆمی بە بەکارهێنانی تا ٤٠ فۆتۆن، تەنانەت لە پلەی گەرمیی ژووریشدا.
تا ئێستا گەورەترین ئاستەنگی بەردەم کۆمپیوتەرە کوانتۆمییەکان پێویستییان بووە بە پلەی گەرمیی زۆر نزم (نزیک لە سفری ڕەها) و هەستیاریی زۆریان بە ژ ژاوەژاوی
ژینگەیی.
تەکنەلۆژیای کوانتۆمی دەتوانێت لە داهاتوودا شۆڕش لە بوارەکانی دەرمان، ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ژیریی دەستکرددا دروست بکات لە ڕێگەی خێرایی بێوێنەی لە هەژمارکردندا.
هەرچەندە ئەم دەستکەوتە هێشتا لە قۆناغی تاقیگە و هاوشێوەکردندایە، بەڵام دەکرێت ببێتە دەروازەیەک بۆ دروستکردنی کۆمپیوتەری کوانتۆمیی جێگیرتر و کەمخەرجتر.
Reference: Popular Mechanics – November 2, 2026.
PM:07:53:02/11/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه