عەرەبستانی سعوودی هەفتەی دیزاینی "ئیثرا"ی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ دواخست
وێستگە ستایل-
عەرەبستانی سعوودی هەفتەی دیزاینی "ئیثرا"ی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ دواخست
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ڕێکخەرانی هەفتەی دیزاینی "ئیثرا" لە عەرەبستانی سعوودی هەڵوەشاندنەوەی چالاکییەکانی ئەمساڵیان ڕاگەیاند کە بڕیاربوو لە مانگی نۆڤەمبەردا لە شاری زەهران بەڕێوەبچێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی بەرپرسانی پڕۆگرامەکە، بڕیار دراوە بەڕێوەچوونی ئەم ڕووداوە بۆ مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٧ دوابخرێت.
بڕیاربوو لەم بۆنەیەدا نزیکەی ٩٠ بەشداربووی نێودەوڵەتی لە چوار بواری سەرەکیدابکۆببنەوە، لەوانە: دیزاینی شارستانی، دیزاینی بەرهەم، پەیوەندیی بینراو و کاریگەرییە جیهانییەکان.
ئەم بۆنەیە وەک جێگرەوە و درێژەپێدەری هەشت خولی پێشووی فێستیڤاڵی "تەنوین" دیاریکرابوو، کە یەکێکە لە دیارترین کۆبوونەوەکانی بواری داھێنان لە ناوچەکەدا.
ئەم دواخستنە دەرفەت بە ڕێکخەران دەدات تاوەکو بە بەرنامە و دیدگایەکی فراوانترەوە لە ساڵی ٢٠٢٧دا پێشوازی لە دیزاینەرانی جیهان بکەن.
Reference: Arab News – November 2, 2026.
PM:07:51:02/11/2026
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه