توێژینەوەیەکی نوێ: خواردنی ڕۆژانەی پاقلەی سوودانی دەکرێت فرمانی مێشک لە بەساڵاچوواندا باشتر بکات
توێژینەوەیەکی نوێ: خواردنی ڕۆژانەی پاقلەی سوودانی دەکرێت فرمانی مێشک لە بەساڵاچوواندا باشتر بکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژەرانی سەنتەری پزیشکیی زانکۆی ماستریخت لە هۆڵەندا ئاشکرایان کردووە کە خواردنی بەردەوامی پاقلەی سوودانی دەکرێت کاریگەریی باشی لەسەر بیرگە و تەندروستیی مێشک هەبێت.
لێکۆڵینەوەکە بە مەبەستی زانینی پەیوەندیی نێوان خواردنی پاقلەی سوودانی و کاردانەوەی مێشک بەرامبەر بە هۆرمۆنی ئەنسۆلین ئەنجامدراوە.
توێژینەوەکە لەسەر ٣١ کەسی تەمەن ٦٠ بۆ ٧٥ ساڵ ئەنجامدرا کە بۆ ماوەی ١٦ هەفتە ڕۆژانە ٦٠ گرام پاقلەی سوودانی برژاوی بێ خوێیان خواردووە، پشکنینەکان باشتربوونی بەرچاویان لە ناوچەکانی پەیوەست بە بیرگە پیشاندا.
شارەزایان پێیان وایە پێکهاتە خۆراکییەکانی وەک چەورییە ناتێرەکان، ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکان بەرپرسن لەم کاریگەرییە ئەرێنییە.
هەرچەندە توێژینەوەکە سەلمێنەری ڕێگری لە نەخۆشیی ئەلزهایمەر نییە، بەڵام دەریخست کە خۆراکی تەندروست ڕۆڵێکی گرنگ لە چالاککردنی میتابۆلیزمی مێشکدا دەگێڕێت.
سەنتەری پزیشکیی زانکۆی ماستریخت، گۆڤاری خۆراک و کارکردن (Food & Function)، ساینس دەیلی.
PM:11:45:01/11/2026