مێتا بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی ڕۆبۆتێکی مرۆڤئاسا دروست دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
کۆمپانیای مێتا لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای چینی فۆریەر نموونەیەکی سەرەتایی ڕۆبۆتێکی مرۆڤئاسای بە ناوی "ماکس" پەرەپێداوە و هەنگاوێکی نوێی لە بواری ڕۆبۆتیک ناوە.
پڕۆژەکە لە ماوەی سێ مانگدا پەرەی پێدراوە و باڵای ڕۆبۆتەکە نزیکەی ١.٥ مەتر و کێشی نزیکەی ٤٨ کیلۆگرام دەبێت.
ڕۆبۆتەکە سیستەمی Jetson Thorی کۆمپانیای ئێنڤیدیا بەکاردەهێنێت و خاوەنی دەستی پێنج پەنجەییە بۆ ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانە، لەگەڵ شاشە و کامێرای ڕووخسار بۆ کارلێکی سروشتی لەگەڵ مرۆڤدا.
هەردوو کۆمپانیا دەستیان کردووە بە کارکردن لەسەر نەوەی دووەمی نموونەکە تا دەست، هەستەوەر و توانای سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا باشتر بکەن.
ئەم پڕۆژەیە دیدگای مێتا دەردەخات کە ژیریی دەستکرد تەنها لە کۆمپیوتەر و مۆبایلدا قەتیس نابێت، بەڵکو دەچێتە ناو جەستەی فیزیکی ڕۆبۆتەکانەوە.
دی ئینفۆرمەیشن، پێشبڕکێی ژیریی دەستکرد (AI Race).
PM:11:40:01/11/2026