فۆکسکۆن پلانی هاوکارییەکی نوێ لەگەڵ ئۆپن ئەی ئای ڕادەگەیەنێت هاوکات لەگەڵ فراوانبوونی ڕۆبۆتە مرۆییەکان لە کارگەکاندا
وێستگە ستایل-
فۆکسکۆن پلانی هاوکارییەکی نوێ لەگەڵ ئۆپن ئەی ئای ڕادەگەیەنێت هاوکات لەگەڵ فراوانبوونی ڕۆبۆتە مرۆییەکان لە کارگەکاندا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
پیشەسازیی زیرەکیی دەستکردی جیهانی ڕەنگە بچێتە قۆناغێکی نوێی فراوانبوونی پیشەسازییەوە، دوای ئەوەی کۆمپانیای فۆکسکۆن ئاشکرای کرد کە کار لەسەر هاوکارییەکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای (OpenAI) دەکات.
یۆنگ لیو، سەرۆکی فۆکسکۆن لە میانەی بۆنەی ساڵانەی تەکنەلۆژیای کۆمپانیاکە لە تایپەی پایتەختی تایوان لە ٣٠ی تشرینی یەکەم ئەم پێشهاتەیەی ڕاگەیاند و پشتڕاستی کردەوە کە لەگەڵ سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆپن ئەی ئای کۆبووەتەوە و پاش یەکلابوونەوەی پلانەکان وردەکاری زیاتر دەخرێتەڕوو.
ئەم هاوبەشییە ئەگەرییە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکی پێشووتری نێوان هەردوو کۆمپانیاکە بنیات دەنرێت، کە تایبەت بوو بە دیزاین و ئەندازیاریی ڕەقەکاڵای زیرەکیی دەستکرد، لەوانە ژێرخانی سەنتەری داتا و پێکهاتەی سێرڤەری پێشکەوتوو.
جگە لە ژێرخانی ژیریی دەستکرد، فۆکسکۆن پێشکەوتنی بەرچاوی لە بواری ڕۆبۆتی پیشەسازیدا خستەڕوو؛ زیاتر لە دە ڕۆبۆتی مرۆیی (Humanoid) لە دامەزراوەکانی لە ویلایەتی تەکساس جێگیر کراون و بەشی ڕۆبۆتەکانی کۆمپانیاکەش کار لەسەر ئامێری نوێ دەکات کە توانای هەڵگرتن، کۆکردنەوە و بارکردنی کەلوپەلیان هەبێت.
ئەم پێشهاتانە دەریدەخەن کە زیرەکیی دەستکرد لە سنووری بەرنامە و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان دەردەچێت و بە شێوەیەکی کرداری لەگەڵ پیشەسازی، ئەندازیاری و ژینگەی فیزیکیی کارگەکاندا تێکەڵ دەبێت.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز – وێن یی لی، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦.
PM:11:20:30/10/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه