نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کەمکردنەوەی خێرای دەردانی گازەکان دەکات بۆ ڕاگرتنی گەرمبوونی زەوی
وێستگە ستایل-
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کەمکردنەوەی خێرای دەردانی گازەکان دەکات بۆ ڕاگرتنی گەرمبوونی زەوی
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە پێویستە دەردانی گازە گەرمکەرەوەکان بە پەلە کەمبکرێتەوە تا ئاستی گەرمبوونی زەوی لە ١.٥ پلەی سەدیدا بمێنێتەوە.
ئەم هۆشدارییە لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٦ی "کەلێنی دەردانی گازەکان"دا هاتووە کە داوای کەمکردنەوەی خێرای پشتبەستن بە سووتەمەنیی بەردینی دەکات.
بۆ ڕێگری لە کارەسات، دەبێت دەردانی گازەکان بە رێژەی ١٨٪ تا ٢٠٣٠ و ٦٩٪ تا ساڵی ٢٠٤٠ بە بەراورد بە ئاستی ساڵی ٢٠٢٥ داببەزێت.
بەپێی پێشبینییەکان، ئەگەر هەنگاوی جدی نەگیرێتەبەر، پلەی گەرمی لە ناوەڕاستی ئەم سەدەیەدا ١.٨ پلە بەرز دەبێتەوە پێش ئەوەی تا ساڵی ٢١٠٠ بگەڕێتەوە ئاستی جێگیر.
ڕاپۆرتەکە دووپاتی دەکاتەوە کە کەمکردنەوەی هەر بەشێکی کەمی پلەی گەرمیش گرنگە و مەترسیی کارەساتە سروشتییەکان بۆ داهاتوو کەم دەکاتەوە.
بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNEP)
PM:11:58:25/10/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه