ئاژانسە جیهانییەکان چوارچێوەیەک بۆ چاودێریی مەترسیی گەرما لەسەر منداڵان و دایکان ڕادەگەیەنن
وێستگە ستایل-
ئاژانسە جیهانییەکان چوارچێوەیەک بۆ چاودێریی مەترسیی گەرما لەسەر منداڵان و دایکان ڕادەگەیەنن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
چوار ئاژانسی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان چوارچێوەیەکی جیهانییان ڕاگەیاند بۆ چاودێریکردنی مەترسییەکانی شەپۆلی گەرمای توند لەسەر تەندروستیی ژنانی دووگیان و منداڵان.
ئەم هەنگاوە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، یونیسێف، ڕێکخراوی کەشناسی و سندوقی دانیشتوانەوە بۆ بەهێزکردنی کەرتی تەندروستیی وڵاتان داڕێژراوە.
بەرکەوتنی گەرمای بەرز ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختە بە ڕێژەی ٢٦٪ زیاد دەکات، هەروەها منداڵانی ساوا لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە ڕێژەی ٣٨٩٪ زیاتر لە جاران ڕووبەڕووی شەپۆلی گەرما بوونەتەوە.
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی بووەتە هۆی دروستبوونی گوشارێکی ئێجگار زۆر لەسەرنکەرتی تەندروستی و بەشەکانی منداڵبوون لە جیهاندا.
ئەم چوارچێوەیە یارمەتی وڵاتان دەدات لە ڕێگەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و ڕێوشوێنی خۆپارێزییەوە، گیانی دایکان و منداڵان لە شەپۆلە توندەکانی گەرما بپارێزن.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)
PM:11:57:25/10/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه