زانایانی MIT ڕۆبۆتێکی بچووک بە ماسولکەی زیندوو دروست دەکەن
وێستگە ستایل-
زانایانی MIT ڕۆبۆتێکی بچووک بە ماسولکەی زیندوو دروست دەکەن
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئەندازیارانی پەیمانگای ماساچوسێتس بۆ تەکنەلۆژیا (MIT) ڕۆبۆتێکی مەلەوانی باریکیان پەرەپێداوە کە لە بری بزوێنەری میکانیکی، بە خانەی ماسولکەی زیندوو دەجووڵێتەوە.
ئەم داهێنانە پێشکەوتنێکی نوێیە لە بواری تێکەڵکردنی ئەندازیاریی ڕۆبۆت لەگەڵ شانە زیندووەکانی بایۆلۆجیدا.
پەیکەری ڕۆبۆتەکە لە جێڵێکی نەرم دروستکراوە و باڵەکانی بە خانەی ماسولکە داپۆشراون کە بە بەرکەوتنی ڕووناکی دەکرژێن، ئەمەش ڕێگە دەدات ئاڕاستە و خێراییەکەی لە ناو ئاودا بە تیشک کۆنتڕۆڵ بکرێت.
بەکارهێنانی شانەی زیندوو دەرفەت دەڕەخسێنێت لەو ژینگە هەستیارانەی ئامێری کانزایی کاری تێدا ناکات، ئەم جۆرە ڕۆبۆتە نەرمانە سودیان لێوەربگیرێت.
هەرچەندە ئامێرەکە هێشتا نموونەیەکی تاقیگەییە، بەڵام لە داهاتوودا دەکرێت لە گەڕانی پزیشکیی ورد و پشکنینی ژینگە ئاوییە ناسکەکاندا بەکاربهێنرێت.
پەیمانگای تەکنەلۆژیی ماساچوسێتس (MIT) / ئەدڤانسد فەنکشنەڵ مەتریەڵس
PM:11:56:25/10/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه