‌توێژینەوەیەک نەخشەیەکی شاراوە لە مانا و وشەکانی زمانی مرۆڤدا دەدۆزێتەوە

وێستگە ستایل-

توێژینەوەیەک نەخشەیەکی شاراوە لە مانا و وشەکانی زمانی مرۆڤدا دەدۆزێتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


توێژەرانی زانکۆی ڤێرمۆنت گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە زمانی مرۆڤ مانا لەسەر بنەمای دەسەڵات، مەترسی و ڕێکخستن دادەڕێژێت، نەک تەنها لەسەر بنەمای هەست و سۆز.


ئەم توێژینەوەیە ڕەخنە لە مۆدێلێکی باوی حەفتا ساڵەی پێشوو دەگرێت کە بە تەنها لە ڕێگەی هەستە باوەکانەوە مانای وشەکانی شیدەکردەوە.


توێژەران بە پشکنینی ملیاران وشە بە ڕێگەی هاوکێشەی بیرکاری، دەریانخستووە ئەم سێ بنەمایە ڕوونکردنەوە بۆ زیاتر لە ٩٠٪ی گۆڕانکاریی مانای وشەکان دەکەن و مرۆڤ مەیلی بەکارهێنانی وشەکانی سەلامەتیی هەیە.


ئەم بنەما نوێیە یارمەتیدەر دەبێت لە پەرەپێدانی سیستمەکانی ژیریی دەستکرد بۆ تێگەیشتنێکی قووڵتر لە مەبەست و تۆنی دەقە نووسراوەکان.


دۆزینەوەکان دەکرێت گۆڕانکاریی لە بوارەکانی دەروونناسی، زمانەوانی و زانستی شیكردنەوەی داتادا لە داهاتوودا دروست بکەن.


زانکۆی ڤێرمۆنت / ساینس ئەدڤانسس


PM:11:56:25/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل